قەرەداغ.. بەهۆی لافاوەوە چوار ئەندامی گروپێكی شاخەوانی گیانیان لەدەستدا (نوێکراوەتەوە)

کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی قەرەداغ چوار ئەندامی گروپێکى شاخەوانى ئاو بردنى و بەهۆیەوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی چوار کەسی گروپێکی شاخەوانی لە نزیك گوندی ئاوە سپی لافاو بردنی و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، تەرمی سێ شاخەوانەکەی دیکەش لە لایەن تیمەكانی فریاكەوتنی شاری سلێمانییەوە دۆزرانەوە و لە ئێستاشدا بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێکراون. 


PM:05:13:03/05/2024