هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دواخرا

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، ڕۆژی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بۆ ١١ی حوزەیرانی ئەمساڵ دواخست. 

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" تێبینیمانکردووە کە ئەو کاتە دیاریکراوە بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیار بوو بەڕێوەبچێت لە ٣٠ی ئایاردا، بەس نییە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەوە بڕیاردراوە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بۆ ١١ی حوزەیرانی ئەمساڵ دوابخرێت، تا خشتەیەکی کاتی هاوتەریب لەگەڵ گرنگی ئەو هەڵبژاردنانە دابنێن و ئامادەکارییەکی باشی بۆ بکەن، بەشێوەیەک لەگەڵ یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتەوە پەسەندکراوە ناکۆکی نەبێت.

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن. 


PM:04:55:11/05/2024