کەرکوک.. داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و کوژراو و بریندار هەیە

لە کەرکوک " چەکدارانی داعش" هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق و لەر ئەنجامدا ٣ سەربازی سوپای عێراق بوونە قوربانی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ كه‌ركووك، لە گوندی عەلاوە مەحموودی سنووری دووبز، " چەکدارانی داعش" هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق و له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی سوپای عێراق کوژرا و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزەی سوپای عیراقیش کە هێرشی کراوەتەوە سەر فەوجی ٢ لیوای ٣٢ فیرقەی ٨ سوپایە.

ئێستە هیزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە و کێوماڵکردنی ناوچەکە.



PM:10:39:15/05/2024