ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانیی ئاشکرا کرد

بە پێی داتاکانی ماڵپەڕی (شەفافیەت)، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکەی ١١ ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی (شەفافیەت) بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندووە بەشێوەیەك،  بڕی ١٠ ملیار و ٩٩٥ ملیۆن و ٩٥٩ هەزار و ٣٤٩ دینار بووە، بەجۆرێك كە ٩٣%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و ٧%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە داهاتەکە لە رۆژی ١١-١٧ی ئەم مانگە کۆکراوەتەوە.

ماڵپەڕی شەفافیەت رۆژی ١٥ -١٢-٢٠٢٢ کەوتەکار کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی( ماوە بۆ درێژکراوەی) حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.


PM:02:25:17/05/2024