خەڵک و پەرلەمانتارانی هەدەپە ماوەی ١٩ ڕۆژە، لەدژی داگیرکردنی شارەوانییەکان و دانانی " قەیوم" لە باکوری کوردستان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.
ئەمڕۆلە ١٩ـەمین ڕۆژیدا، خەڵکی باکوری کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەدەپە لەسەر شەقامەکانن و ناڕەزایەتیی خۆیان دژی داگیرکردنی شارەوانییەکانیان و دانانی " قەیوم" لەجێی هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین دەردەبڕن.
لە شاری ئامەد لە بەرامبەر شارەوانی شارەکە چالاکیی بەردەوامە، لەگەڵ خەڵک و پەرلەمانتارانی هەدەپە، بەڕێوەبەرانی پارتی سۆسیالیستی بندەستان، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی بێسەروشوێنکراوانی میزۆپۆتامیا، بەشداریی چالاکییەکە بوون.