دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر شاخەوان عەبدوڵا تۆمار كرد

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵا لەسەر جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار ده‌كات.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە پشتبەستن بە سکاڵای دادگای باڵای فیدراڵی لە دژی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد، بەهۆی پێشێلکردنی سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری، دەستوەردانی لە کارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و پێشێلکردنی بڕیارەکانی پێچەوانەی دەستوور و یاسا دوای ئەوەی دوا بڕیاری خۆی بە ژمارە (١٧٠ / فیدراڵی/ ٢٠٢٢) لە  ٢٥ی ١ی ٢٠٢٣ دەرکرد". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" دادگای سێیەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ بەپێی مادەی (٢٢٩) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١) بۆ ساڵی ١٩٦٩ وەک هەموارکراو، فەرمانی دامەزراندنی پێشووی دەرکردووە".


PM:03:47:29/01/2023