"لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆی راست و دروست لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کراوە"

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت" لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆی راست و دروست لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کراوە". 

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاژانسی (فارس نیوزی) راگەیاندووە" عێراق گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە پرس و سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران". 

وتیشی" لە سەردانەکەی ئەم دوایەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم گفتوگۆی راست و دروست، لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەیدا هیواشی خواست کە کاریگەری ئەو گفتوگۆیانەش لە دوای ئەو سەردانە" بە کردەوە دەربکەوێت و 
ببێتە هۆی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاند". 

وتیشی" نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی کردینەوە رێگە نادەن لە خاکی هەرێمەوە ئاسایشی ئێران بە ئامانج بگیرێت". 


PM:11:47:13/05/2024