رۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان



رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، گەڕایەوە بۆ راهێنانی یانەکەی و خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینتەر میلان ئامادەدەکات کە وا بڕیارە یەکشەممە بە بێ هاندەر بەڕێوە بچێت.

پێگەی یۆڤانتۆس وێنەیەکی رۆناڵدۆی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەو یاریزانە لەگەڵ یاریزانەکانی تری هاوڕێی مەشق و راهێنان دەکات .
رۆناڵدۆ لە چەند رۆژی رابردوو سەفەری پۆرتوگالی کرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دایکی توشی خوێنبەربوونی مێشک بووەو دواتر پۆستێکی لەسەر بڵاوکردەوەو جێگیربوونی دۆخی تەندرووستی راگەیاند.
رۆناڵدۆ ئەم وەرزە دووەم گۆڵکاری خولی ئیتاڵیایە بە ٢١ گۆڵ و گۆڵکاری یانەکەیەتی و لە ٢٠٢٠ تەنها لە یەک یاری گۆڵی نەکردووە.
یانەکەشی یۆڤانتۆس بە ٦٠ خاڵ دووەمی خولی ئیتاڵیایەو لازیۆ بە ٦٢ خاڵ یەکەمە.



PM:06:57:06/03/2020