سارا نەدیم بووە شاجوانى ژینگەى کیشوەرى ئاسیا

سارا نەدیم لە نێوان ٦٥ بەشداربوو توانی نازناوی شاجوانی ژینگەی کیشوەری ئاسیا بەدەستبهینێت. 

لە وڵاتی میسر کێبڕکێی شاجوانی ژینگە و گەشتیاری جیهان لە نێوان ٦٥ بەشداربوو بەڕێوەچوو، تێیدا سارا نەدیم شاجوانی پێشووی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراق وەک یەکەم کچی کورد بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد و توانی نازناوی شاجوانی ژینگەی کیشوەری ئاسیا بەرێتەوە.
 
سارا نەدیم تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە مانگی مایسی ٢٠١٧ نازناوی شاجوانی هەولێر و هاوەڵی شاجوانی عێراقی بەدەستهێناوە.


AM:10:21:30/04/2024