هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری دیاری باشوری کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتی ئایکۆنی نیشتمانی عەرەبی، وەک باشترین ئاوازدانەر پێبەخشرا.
لە مەراسیمێکدا کە لە شاری هەولێر فێستیڤاڵی دابەشکردنی باشترین ئایکۆنەکان بەڕێوەچوو، هەڵکەوت زاهیر خەڵاتی ئایکۆنی نیشتمانی عەرەبی پێبەخشرا.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.