بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش زیادکردووە. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٧٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ١٢٢ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٧ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٤٥ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار و ١٢٢ دۆلار بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٧٨ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٦ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:15:30/04/2024