ئەنچیلۆتی هۆکاری هێنانە دەرەوەی کرۆس و بێلنگهامی ئاشکرا کرد

پاش یەکسانبوونی یانەکەی 2-2دژی،بایرن میونخ،کارلۆ ئەنچیلۆتی قسەی کردوو هۆکاری یەکسانبوونەکەو هێنانە دەرەوەی کرۆس و بێلنگهامی روونکردەوە.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی سەرەتا وتی: تۆنی کرۆس؟  هیچ وشەیەک نییە بۆ وەسفکردنی.  یاریزانێکی گەورە و گرنگە بۆ ئێمە.  پاسەکەی زۆر باش بوو، بەڵام جوڵەی ڤینیسیۆسیش زیرەک و نایاب بوو، بێلینگهام دوای 60 خولەک گرژبوونی هەبوو بۆیە ناچار بووم جێگای بگۆڕم”.

ئەنچیلۆتی وتیشی: "بایرن باشترین ئاستی خۆی پێشکەش کرد، بەڵام ئێمە باشترین ئاستی خۆمان نەدا  پێموایە لە گێمی یەکەمدا کەمێک بە توندی بەرگریمان کرد.  لە گێمی دووەمدا هەلی زۆرمان پێدان بۆ زاڵبوون بەسەرماندا، کاتێک پێشەنگیان گرت دەستمان کرد بە فشاری زیاتر.  هەست دەکرا ئاسوودە بووین، بەڵام هێزمان نەبوو.   یارییەکەمان بە باشی تەواو کرد.

لە وەڵامی پرسیاری بۆچی کرۆست گۆڕی ئەنچیلۆتی وتی : "تەنها بۆ وزەی زیاتر کرۆس یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، دەبوو شتێک بگۆڕدرێت، من یاریزانی ترم لەسەر کورسی یەدەگ هەیە.”




AM:12:38:01/05/2024