تۆخێل لێدوانی سەیر لەسەر ریاڵ مەدرید دەدات

پاش یەکسانبوونی یانەکەی 2-2دژی ریاڵ مەدرید،تۆماس تۆخێل راهێنەری بایرن میونخ قسەی کردوو هۆکاری یەکسانبوونەکەی روونکردەوەو پێی سەیرە.


تۆماس توخێل سەرەتا وتی: ئێمە زۆر بە باشی دەستمان پێکرد و دەکرا لە خولەکی یەکەمدا پێشەنگی گۆڵکردن بگرین، دواتر پابەند نەبووین بە پلانەکەمانەوە.


وتیشی" کاتێک گۆڵمان لێکرا شتەکان قورس بوو،لە گێمی دووەمدا شتەکان باشتر بوون.  ئێمە ئارەزووی زیاترمان نیشان دا و 2-1 بەرەو پێشەوە چووین و هەلی زۆرمان بۆ ڕەخسا ناچار بووین گۆڵی سێیەم تۆمار بکەین.

لەکۆتایدا وتی"  هەستێکی سەیرە.  ڕیال مەدرید دوو گۆڵی لە دوو هەل تۆمار کرد، ئێستا دۆخەکە ڕوونە.  بردنەوە لە مەدرید و چوون بۆ وێمبڵی.  هێشتا یارییەکی ٥٠-٥٠ بۆ من ماوە.  با بزانین چی ڕوودەدات."


AM:01:13:01/05/2024