نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی رووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٦٧ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٣٣ مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بۆ هەر بەرمیلێک بە ٨١ دۆلار و ٢٣ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٩٣ سەنت بوو. 

پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەیەکی نزیکدا کاریگەری لەسەر دابینکردنی نەوتی ناوچەکە دەبێت.

بەپێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا زیادبکات لە کاتێکدا ئەگەری زۆرە کۆگای بەرهەمە پاڵاوگەکان کەم ببێتەوە.


AM:09:03:01/05/2024