سلێمانی.. فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل بەڕێوەدەچێت

لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل بەڕێوەدەچێت، پێویستە ئەو فیلمەی بەشداری ڤیستیڤاڵەکە دەکات بە مۆبایل کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام درابێت. 

دامەزراوەی ڤیم پۆستەری فەرمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایلی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل فێستیڤاڵێکی لۆکاڵی فیلمی کوردییە لە شاری سلێمانی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەشی هونەری سینەما و دامەزراوەی ڤیم بەڕێوەدەچێت".

دەشڵێت" فێستیڤاڵەکە دەرفەت بە ئارەزوومەندانی بواری فیلم و سینەما دەدات تا فیلمەکانیان لە ڕێگەی مۆبایلەوە بەرهەمبهێنن و بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن". 

ڕوونیشیکردەوە، لە نزیکترین کاتدا زانیاری زۆرتر لەسەر کات و شێوازی بەشداریکردنی فیلم و تەواوی وردەکاریەکان بڵاودەکرێتەوە.


AM:11:26:01/05/2024