ئەمڕۆ چوار شەممە خانمە هونەرمەندی ناسراوی بواری نواندن؛ نیشتمان سەعید كۆچی دواییكرد.
ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەریی زەنێ کە ئەم هونەرمەندە ئەندامە تیایدا، بڵاویکردەوە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١ ی ئایار هونەرمەند نیشتمان سەعید بە نەخۆشیی شێرپەنجە كۆچی دواییكرد".
ئەو هونەرمەندە ماوەیەکە تووشی ئەم نەخۆشییە بووەو چەندجارێک چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەندی نیشتمانی سەعید بەشداریی چەندین بەرهەم و کاری هونەری كردووە و، بەتایبەتی لە هەردوو زنجیرە درامای (تازە باو و سەمەرە) بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەوت و زیاتر لەلای خەڵکی کوردستان ناسرا.