وەزارەتی کارەبا لە بارەی ئاسایبوونەوەی کارەبای نیشتمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بڕی ٢٧٠ ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان. لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار".

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت" کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد و پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرز بووەتەوە و، بڕی ٢٧٠ ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان. لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار".

رۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ ودوای ئەوەش وەزارەتی کارەبا رایگەیاند" ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە".





AM:12:02:02/05/2024