ڤیدیۆ.. لە هەولێر بارانی بەخوڕ دەستیپێکرد و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر بارانبارینی به‌خوڕ ده‌ستیپێكرد و بەشێکی ڕێگاکانیش ئاو تێیاندا کۆبۆتەوە.

کەمێک پێش ئێستا بارانبارینی بەخوڕ لە هەولێر دەستیپێکرد کە بەهۆیەوە لە ناو بازاڕی تەیراوەی هەولێر لافاو دروستبووە و ئاو چووەتە نێو بەشێک لە دوکانەکان.

هەروەها بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لەسەر ڕێگەی‌‌ نێوان (هه‌ولێر - كه‌ركوك) ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستبووە. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تەلەگرامی ماڵپەڕی (سپی) بکە


PM:05:18:02/05/2024