(شەڕی غەززە وه‌ك نموونه)
به شی یه‌كه‌م
سەرەتا بە پیویستی دەزانم ئاماژە بۆ ناونیشان و میتۆدی خستنەڕووی ئەم بابەتە بکەم. ئاماژەکردن بە سەردەمی توندڕەوی لە ناونیشانی بابەتەکە نزیکە لەو ناونیشانەی ئیریک هۆبسباوم لە بەشی چوارەمی چوارینەکەی بەکارهێناوەی، کە ناونیشانەکەی The age of extremes سەردەمی توندڕەوی و، پێش ئەو بەشە هۆبزباوم سەردەمی شۆڕش 1789ـ1848، سەردەمی سەرمایە1848ـ 1875 و سەردەمی ئیمبراتۆری 1875ـ 1914 نوسیوە.
بە بۆچوونی من ئەو بابەتەی لە هەر چوار بەرهەمەکی هۆبزباوم واتە لە هەر چوار سەردەمەکە، هاوبەشە و بوونی هەبووە و ئێستا هەیە، بابەتی توندوتیژی و توندڕەوەییە کە سیفەت و مۆرکی هاوبەشی هەر چوار سەردەمەکەیە.
بنەمای بیرکردنەوە لەم باسەمدا لە چوارچێوەی بیرۆکەیەکی گرنگی مارکسە کە پێی وایە دەکرێ مێژوو بە هەمووکی (کلی) ببینرێت و شیبکرێتەوە. ئەم بۆچوونە لە سەردەمی ئێستادا بنەمای شیکردنەوە و داڕشتنی بیروبۆچوونە لە جیهانێکی گرێ‌دراو بە یەکتر و هیچ کۆمەڵگایەک لە دوورگەیەکی دابڕاو لە ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی نییە.
لەسەر بنەمای ئەم بۆچوونە ئەم خاڵانە دەخەمە ڕوو:
1ـ خوێندنەوە بۆ شەڕ لە غەززە لە ڕِوانگەی شوناسی کۆمەڵگاکان و ململانییە لۆکاڵییەکان و هۆکارە ناوخۆییەکان، جیاناكرێته‌وه.
2ـ تەماشانەکردنی شەڕ و ڕووداوەکان بە شێوەیکی تجریدی و جیاکردنەوەی لە ناکۆکی و ململانییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چ ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە پاشخانی مێژوویی ململانییەکان هەیە، یان گۆڕانکارییە نوێکانی دوای کۆتایهاتنی دوو جەمسەری و زەمینەخۆش بوون بۆ پەیدابوونی جەمسەری ئیقلیمی، کە یەکێک لەو حهمسهرانه کارتێکردنی ڕاستەوخۆی لەسەر شەڕی غەززە هەیە، ئێرانە وەک جەمسەرێکی ئیقلیمی و کارتێکردنی لە لوبنان و سوریا و یەمەن و عێڕاق و بوونی ململانێ لە گەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل، جگە لە ڕواڵەتەکانی پەیدابوونی فرەجەمسەری کە بە بۆچونی من ئێستا جیهان لە قۆناغی گواستنەوە بۆ فرەجەمسەریدایه.
3ـ جیانەکردنەوەی هەڵسەنگاندنی ئەم بابەتە لە پاشخانی ڕەوشی جیهانی و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و کێشەکانی سەدەی بیستەم.
4ــ پەیوەندی نێوان ئەو شەڕ و گۆڕانکارییە نوێکان لە سیستمی نێودەوڵەتی، کە بنەماکەی ژمارەی هێزی ناوه‌ندی کاریگەرە لە پەیوەندی نێودەوڵەتیدا و، بواری یەک جەمسەری یان دوو جەمسەری یان فرەجەمسەری دەگرێتەوە، جگە لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە international order واتە موقع لە بنیاتنانی سیستمی نێودەوڵتی international structure واتە هیکەلی نێودەولەتی هەیە.
کە تێکڕای ئەم دەستەواژانە بە زمانی عەرەبی وشەی نزامی نێودەوڵەتی بۆ بەکاردەهێنن.
لە تێکڕای ئەم خاڵانەی باسم کردن ئایا کۆمەڵگای نێوەوڵەتی توانای ئیدارەکردنی قەیرانەکان و ڕێگاگرتن لە شەڕ و توانای چارەسەرکردنی هەیە؟
مەبەستی من لە بابەتە (شه‌ڕی غه‌ززه وه‌ك نموونه) خستەڕووی هەڵویستی سیاسییە و دابەشبوون نێوان شەرعیەتی ئیسرائیل یان شەرعیەتی حەماس لەم شەڕەدا نییە، کە بێگومان کاردەکرێ ڕای گشتی کوردستان دوور لە بەرژەوەندی نیشتمانی کوردستانی دابەشبکرێت، بەڵکو خستنەڕووی ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
یەک/ سەدەی بیست کۆتایهات، بەڵام کێشە و قەیرانی زۆری بۆ سەدەی بیستەیەکەم گواستەوە، کە دزێوترینیان شەڕە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە قەیرانی ئێستای سەرمایەدارییەوە هەیە بەتایبەتی نیولیبرالیزم و ئۆلیگارشی دەسەڵاتدار لە ناوەندە سەرمایەدارەکان و دەستوپەیوەندەکانیان لە ئۆلیگارشی سەرمایەداری وابەست لە باشوردا پەنا بۆ بەردەوامبوونی چاوگەکانی بارگرژی و بەرپاکردنی شەڕ دەبەن.
لە ماوەی نێوان کۆتایهاتنی دووەمین جەنگی جیهان تا ساڵی 2020 توێژینەوەکان لە بواری پێکدادانە سەربازییەکان ئاماژە بۆ 285 پێکدادانی سەربازی دەکەن 122یان شەڕی ئەهلی بووە و 35یان جەنگ نێوان دەوڵەتان، 45 جەنگ دژ بە ڕێکخراوێکی بیانی و 83 لە شەڕە ئەهلییەکان بۆتە شەڕی نێودەوڵەتی.
هەڵبەتە تێکۆشانی چەکداری بزوتنەوە رزگاریخوازەکانی جیهان لەو توێژینەوەیەدا خراوەتە بازنەی شەڕی ئەهلی. شەڕەکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستین پێش دامەزراندنی حماس لەو بازنەیەدا بووە.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە شەڕی غەززە لە چ لەو خانانەدا پۆلێن دەکرێت؟
دوو/ یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی شەڕی ئەم سەردەمە گۆڕانکارییە بە مانای سیاسی و تەکنەلۆجیکەی.. لە شەڕی ئێستادا بۆمبی زیرەک بەکاردەهێنرێت، هەڕەشەکردن و مەترسی لەسەر خەڵکی مەدەنی و تێکدانی ژێرخانی کۆمەڵگایی و باڵاخانەی شارەکان و دامەزراوی ئابووری لە شەڕەکاندا زیاتر فراوان دەبێت.
بۆ نموونه با بڕوانینە شەڕی ئۆکرانیا.. گرتنی دیلی مەدەنی و ژن و منداڵ لە لایەن حماس و شاڵاوی خاپورکردنی غەزە و بالاخانەکانی و مردنی خەڵکی سیڤیل و مندالان لە غەززە. له هه‌مان كاتدا با شەڕی داعش و ڕه‌وشی ژنە ئێزیدییەکانمان لە بیر نەچێت.
سێ ــ لەم شەڕانەدا هێزی تەقلیدی دەوڵەت بەلاوازی دەردەکەوێت و میرەکانی شەڕ (ئه‌میره‌كانی جه‌نگ) و میلشیا و کۆمپانیاکان سەربازییەکان ڕۆڵ دەبینن.
بۆ نموونه: فاگنەر. پشتبەستن بە میلشیا لە جیاتی سوپا (حشد).. کۆمپانیا تایبەتەکانی بواری ئەمنی ...داعش.
چوار/ دەکرێ گروپێک یان میلشیایەکی ژمارە کەم و ڕاستەوخۆ لە ژێر کۆنتڕۆڵی هیچ دەوڵەتێک نەبێت شوێن و جوگرافیایەک یان پانتاییەکی فراوان داگیر بکات وەك نموونەی داعش.
پێنج/ پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای مەترسیدار و بازرگانی بە چەک ئەگەری وەدەسهێنانی چەکی پەرەسەندوو یان کوشندەی بۆ گروپێکی توندڕەوی میلشیایی درووست کردووە.
بۆ نموونه: داعش و قاعیدە و ڕەوتە ئیراهبییەکان ..تەقینەوەی ناوەندنی بازرگانی نێودەوڵەتی.
بە گشتی لە سەدەی بیستەوە و تا ئێستا جیهان لە سایەی شەڕی سارد و گەرمدایە و سەردەمی جەنگ کۆتایی نەهاتووە و لە چارەگە یەکەمی سەدەی بیستویەکەمدا شەڕ لە عێڕاق ئەفغانستان سوریا لیبیا یەمن سودان، ئەتیوبیا و ئۆکرانیا ، شەڕی کەنداو و شوێنی دیکەش لە ئارادابوون.
لە تێکڕای ئەم خاڵانەی باسم کردن، بابەتێک دێتە پێشەوە ئەویش تیرۆری دەوڵەت و تیرۆری ڕێکخراوەی سیاسییە و، پرسیار ئەوەیە چۆن پەلاماردانی حماس لە 7ی ئۆكتۆبەر و شاڵاوەکانی سوپای ئیسرائیل و، گروپە فاشیستەکانی ئۆکرانیا کە لە 2014وە چالاکی سەربازی دەکات و کارەکانی فاگنەر و ڕەفتاری سوپا و هێزە سەربازییەکانی دەوڵەت دژ بە نەیارە سیاسییەکانیان لە شوێنی جۆراجۆردا چۆن پۆلێن دەکرێن، بەتایبەتی کە حاڵەتی کوشتنی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت.
به‌شی دووه‌م
ئه‌وه‌ی ڕچاو ده‌كرێت، له چاره‌كه یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدا جه‌نگ و پێكدانانه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامه و، پێم وایهبهشێك له هۆكاره‌كان ئه‌مانه‌ن:
1ــ شكستیبوونی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و نه‌بوونی میكانیزمێك بۆ سه‌پاندنی چاره‌سه‌ره‌كان. به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینه‌وه له 1948وه بڕیاڕی دوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه و جگه له ڕێكه‌وتنه‌كانی ئۆسلۆ نێوان ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
2ــ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی ڕۆشنفیكری و گرفتهگانی مۆدیرنه و فراوانبوونی هه‌ژموونی ڕه‌وته ئاینییه‌كان. نموونه: ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی حه‌ماس به‌سه‌ر غه‌ززه و ده‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی له 2007 و، هه‌ژموونی ڕه‌وته ئایینه جووه‌كان و ڕاستڕه‌وه‌كان له ئسرائیل.
3ــ لاوازی ڕه‌وتی چه‌پ له جیهان و نه‌بوونی ئاراسته‌ی هاوبه‌ش له تێڕوانین و بۆچوون و، درووستنه‌بوونی بزوتنهوهیكی جیهانی بۆ ئاشتی، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی جیهان هه‌بێت. بۆ نموونه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئۆكرانیا حزبه كۆمۆنیسته‌كانی جیهان سێ بۆچوون و هه‌ڵوێست جیاوازیان هه‌یه. حزبه شیوعییه‌كانی ده‌وڵه‌ته عه‌ربییه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی دۆزی فه‌له‌ستین به‌شێكیان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تن و به‌شێكیان باس له یه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌م لاوازییه له كاتێكدایه، شه‌ڕ له وڵاتانی باشور یان سه‌رمایه‌داری وابه‌ست كارتێكردنی نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌وروپادا هه‌یه و، شه‌ڕ له ئۆكرانیاش نه‌بوو به هانده‌ری بزافی دژه شه‌ڕ له ئه‌وروپادا.
4ـ ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وروژاندنی گوتارێكی پۆپۆلیستی، كه پشت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ستێت، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له چوارێوه‌ی ڕاده‌ڕبڕینی بۆچونێكی جیاوازبێت. بۆ نموونه ڕاگه‌یاندن و نوسه‌رانی عه‌ره‌ب پۆپۆلیستانه دژ به هه‌ڵویستی میانڕه‌وی (هابرماس) سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌ززه، بوون.
5ــ ئه‌م خاڵه هاوكاته له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ڕاستڕه‌وه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وروپا. نموونه: سوئید و هۆڵه‌ندا و هه‌نگاریا و ئیتاڵیا و دانمارك و بوونی هه‌ژمونی دژه بیانی و په‌ناهه‌نده له ئه‌وروپا.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه له ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان و سه‌رمایه‌داره وابه‌سته‌كان حاڵه‌تی په‌نابردنه به‌ر هێزی ڕاستڕه‌و و كۆنه فاشی و هێزی ئاینی سیاسی و گروپی توندڕه‌و و تیرۆری خوڵقاندووه، له ڕه‌وشێكدا سیستم و یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئیفلیجه.
سه‌ده‌ی بیستویهكهم له فهوزاییهكی جیهانیی گشتگیردایه و، تا ئێستا میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی یان كۆنتڕۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان له ئارادا نیه.
به‌شێك له‌و بێسه‌روبه‌رییه بۆ هۆكاری ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه:
1ــ فراوانبوونی كه‌لێن نێوان باكوڕی ده‌وڵه‌مه‌ند و باشوری هه‌ژار.
2ــ كارتێكردنی قه‌یرانه‌كانی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر چاره‌نووسی چینی ناوه‌ند له جیهاندا، ئه‌مه‌ش به هۆی وازهێنان له چه‌مكی "ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران" له ئه‌وروپا و وابه‌سته‌یی و ئابووری به‌رخۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جگه له چین و ژاپۆن و كوریای باشور كه گهشسهندنی تێدایه.
3ـ بوونی بزافی ناڕه‌زایی و قایل نه‌بوون، بێ ئه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان بخرێنه ڕوو. ئه‌مه‌ش نازیزم و ئیسلامی سیاسی توندڕه‌و و پۆپۆلیستی به‌رهه‌مهێنا. له كاتێكدا تێگه‌یشتنی شوناسی كێشه و قه‌یرانه‌كان بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنێتی.
ـــ ئایا ئه‌م تابلۆیه به‌م جۆره بنبه‌ستییه ده‌مێنێته‌وه، یان له نێو خودی قه‌یرانه‌كاندا ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردن و ده‌رفت هه‌یه؟
بێگومان كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كان و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا، له دۆخی جه‌قبه‌ستوویی و وه‌ستاودا نین و، هه‌رده‌م واقع و خوێندنه‌وه‌ی ریالیستیانه خاڵی نوێمان ده‌خاته به‌رچاو له‌وانه:
1ــ فراوانبوونی جیهانگیری كه به پێی په‌یمانگای ئابووری سویسرا ژماره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له ساڵی 1970 گه‌یشتونه‌ته پێوه‌ری جیهانگیری 14 ده‌وڵه‌ت بوو و له 2021، 98 ده‌وڵه‌ته.
ـ حاڵه‌تی تێكه‌ڵبوونی بانكه‌كان له 1985، 247 حاڵه‌ت بووه. له 2020 بریتییه له 1316 حاڵه‌ت.
ـ 338 كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی له چین كارده‌كات و 90 كۆمپانیا له‌وانه به‌رهه‌مه‌كانی له چیندا دهفڕۆشڕێت. هه‌روه‌ها 2400 كۆمپانیا له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات كه سه‌رمایه‌كه‌یان چینیه.
ـ 19% قه‌رزی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لای چینه، كه 1,17 تریلۆن دولاره و 2,6 ملیۆن فه‌رمانبه‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌و كۆمپانیانه كارده‌كه‌ن، كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ پێداویستییه‌كانی بازاڕی چینه.
ـ60 هه‌زار كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌ز نیوملیۆن لقی هه‌یه و نیوه‌ی بازرگانی جیهانییان كۆنتڕۆڵ كردووه.
2ــ ئه‌م خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندییان به جیهانگیرییه‌وه هه‌یه كارتێكردنی له‌سه‌ر ئیداره‌كردنی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه له سایه‌ی گۆڕانكاری له هێزی ئابووری جیهان و گۆڕانكاری له هه‌ره‌می دانیشتوان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی دانیشتوان له شاره‌كان و به‌خێرا په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆجیا و گۆڕانكاری ژینگه و كه‌شوهه‌وا و گرفته‌كانی وزه.
3ـ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆڕێكی جاڵجاڵۆكه‌یی درووست كردووه و، پێویستی به چه‌مكی نا سفری له یاری نێوده‌وڵه‌تی " Non zero -sun Game" هه‌یه. Zero sum game مانای وایه لایه‌ك ئه‌دۆڕێنی به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی لایه‌كه‌ی دیكه ئه‌یباته‌وه واته +1 یه‌كسانه به -1.
تێڕوانیی non zeroو گۆڕانكارییه‌كان له بواری سه‌رهه‌ڵدانی فره‌جه‌مسه‌ری و سه‌رنه‌كه‌وتنی نموونه‌ی نیولیبرالیزم دۆخێكی نوێ ده‌خاته ڕوو و جیهان ده‌خاته به‌رده‌م دوو ڕیاندا و، ئاراسته‌یه‌ك له نێوان تێڕوانینی یه‌ك بوون یان تێڕوانینی دابه‌شبوون هه‌ڵبژێرێت و، نێوان كرانه‌وه یان ڕووبه‌ڕووبونه‌وه. بۆیه چه‌مكی حوكمرانی باش " good Governance" له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته.
4ـ ئه‌و ئاڵانگارییه و ته‌حدیانه پێویستی به ستراتیجێكی نوێی جیهانی هه‌یه. سه‌رده‌می نوێ و گۆڕانكاری نوێ هزر و داهێنانی فیكری نوێی ده‌وێت. ئه‌م ئاراسته‌یه له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی چیندا ئاماژه‌ی پێكراوه، كه سێ بابه‌تی گرێ‌دراو به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه: ئاسایشی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌كردنی هاوبه‌ش و بردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش و پشتبه‌ستن به دیالۆگ و فره‌یی شارستانییه‌كانی جیهان نه‌ك بیانووهێنانه‌وه بۆ ململانێی شارستانییه‌كانی هنتكتۆن.
5ـ ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه پێویستی به میتۆدێكی نوێی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕوویه‌كی نوێی حه‌وكه‌مه‌ی جیهانی و كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ ئاڵوگۆڕی نێوده‌وڵه‌تی و بنیاتنانی دیدێكی نوێی بۆ جیهانێكی باشتر هه‌یه.
حهوكومهی نوێ له بواری ڕه‌وشی نێوده‌وڵه‌تیدا پێویستی به ویژدانزیندوویی و عه‌داله‌ت و هاوسۆزی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتنی فره‌یی و له یه‌كتر فێربوون و هاوكاری و ڕیزگرتنی ئیراده‌ی گه‌ڵان له ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووسی خۆیانیان هه‌یه.
له كۆتاییدا ڕه‌وشی نوێ كۆمه‌ڵیك پرسیاری نوێ ده‌خاته ڕوو، له‌وانه:
1ــ ئایا بزافێكی جیهادی و هه‌ڵگری بیری ئیسلامی سیاسی وه‌ك حه‌ماس كه به‌شێكه له گروپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئایدیۆلۆجی خۆی به ده‌قی كتێبی ئاینی ده‌به‌ستێته‌وه، شوناسی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی دیموكراتی وه‌رده‌گرێت؟
2ــ ئایا لۆجیكی به‌كارهێنانی ده‌قی ئایینی وه‌ك ئه‌وه‌ی گروپه ڕاستڕه‌و و ئایینییه جۆوه‌كان به‌كاری ده‌هێنن ڕه‌وایه بۆ به‌رده‌وامبوونی داگیركردنی ئیسرائیل بۆ فه‌له‌ستین؟
3ــ ئایا ده‌شێ بۆ بزوتنهوهیكی رزگاریخوازی نیشتمانی ژن و منداڵ به بارمته بگرێت و یان ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بدات و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر بكات؟!
4ــ ئایا ده‌كرێت بزوتنهوهیكی رزگاریخوازی به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت پشت به رژێمی تایفه‌گه‌ری و خاوه‌ن ململانێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، ببه‌ستێت.
5ــ ئایا ده‌كرێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قایل بێت به بیانوی هزری بۆ توندڕه‌وی و توندتیژی به بیانوی خۆپاراستن كه ئیسرائیل ئه‌نجامی ده‌دات، یان تێكۆشان بۆ ماف و نموونه‌یه‌ك له حوكمرانی كه حماس ئه‌نجامی ده‌دات؟
ڕای گشتی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه كۆك نین.