5 خولەك بینینی ژنێكی جوان، پیاوان توشی 8 نەخۆشیی دەكات

پیاوان هۆگری ژنانی جوان‌و دڵڕفێن‌و جەستەی سەرنجڕاكێشن، بەڵام نازانن ئەم روانین‌و دیدارانە، ئەوان بەرەو خۆكوژییەكی شاراوە دەبات‌و بۆ تەندروستییان زیانبەخشە.

بە پێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ڤاڵنیسای ئیسپانیا نیشانی دەدات، ئەگەر پیاوێك بۆ ماوەی 5 خولەك لەگەڵ ژنێكی جوان بێت، دەبێتە هۆی چوونەسەرەوەی چەوری خوێن‌و هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵی خوێن.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف" ژنانی جوان‌و دڵڕفێن تەوانن ببنە هۆی زۆربوونی ئەم هۆرمۆنە، هۆرمۆنێك كە دەبێت هۆی ماندووبوونی لەش.

گرفتی مێشك
بەپێی توێژینەوەیەك، بینینی ژنی جوان، دەبێت هۆی گرفتی سیستمی مێشكی پیاوان، كە زۆرجار بۆ چەند خولەك یان چەند كاتژمێر سیستمی كاری ئاسایی مێشك لەكار بخات.
 
كاریگەری ژنی جوان وەك كاریگەری تریاكە
بۆ ئاشنابوون بە كاریگەرییەكانی ژنانی جوان لەسەر مێشك، توێژەرانی زانكۆی ئۆسڵۆی نەرویج، تاقیكردنەوەیەكیان ئەندام داوە كە تێدای كۆمەڵێك وێنەی ژنانی جوانیان بۆ ماوەی 5 چركە پیشانی 30 پیاو داوە، دواتر داوایان لێكردون هەڵسەنگاندنێك بۆ جوانی ئەو ژنانە بكەن.
لەبەشی دووەمی تاقیكردنەوەكەدا رێگەی بەو پیاوانە دراوە هەركام لەو وێنانەی كە حەزیان لێیەتی خۆیان ماوەی سەیركردنەكەی درێژ بكەنەوە.
لەبەشی سێیەمی توێژینەوەكە، پیاوان بەسەر سێ گروپدا دابەش كراون‌و جارێكی دیكە وێنەكانیان پیشان داون.
توێژینەوەكە نیشانی دەدات كە پیاوان لە كاتی حوزوری ژنانی جوان، بڕیاری مەترسیدار دەدەن. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ كچانی جوان دەبێتە هۆی قەیران. ئەم قەیران لە ژیانی كۆمەڵایەتی زیاتر بەرجەستە دەبێت، چونكە دەبێتە هۆی گەشەكردنی هەستی غیرەت‌و ئیرەیی لەپیاوادا. ژنی جوانی ئیرەیی ژنانی دیكەش هەڵدەخرێنن‌و دەبنە جێگەی سەرنجی پیاوانی دیكە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ نەمانی متمانە لەلایەن هەندێ كەس.

كاریگەریی نەگەتیڤ لەسەر كاركردن
یەكێك لەتوێژینەوەكان نیشانی دەدات ئەو كەسانەی چەند خولەك لەگەڵ ژنێكی جوان‌و دڵڕفێن بن، چالاكیی كاركردنیان كەمتر دەبێت لە كەسانی دیكە.

زیان گەیاندن بە دڵ
توێژینەوەیەكی دیكە نیشانی دەدات كە هەوڵبوونی پیاوان لەكاتی بەرەوڕوبوون لەگەڵ ژنێكی زۆر جوان، دەبێت هۆی زیان گەیاندن بە دڵ، بەتایبەت ئەو پیاوانەی پێیانوایە هاو پلەی ژنەكە نین.

فشاری خوێن
بەپێی توێژینەوەكە غیرەتی هەندێك لەپیاوان كە ژنی جوانیان هەیە، هۆكاری سەرەكی نەخۆشی خوێنە كە توشی دەبن. لەم توێژینەوەیدا كە لەسەر 3509 پیاو ئەنجام دراوە كە ژنی جوانیان هەیە‌و لەئەنجامدا دەركەوتووە: "هەتا ژنەكەی جوانتر بێت، پیاوەكە زووتر دەمرێت".



PM:04:13:14/05/2016