هونەرمەندی لاو سرود عومەر نوێترین كلیپی خۆی بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
سرود عومەر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی بێ دڵ بڵاودەكاتەوە كە لە تێكست و میلۆدی هونەرمەندی ناسراو زیاد ئەسعەدە و كاری میوزیكی لەلایەن محەمەد یاسینەوە بۆ ئەنجامدراوە و كلیپی گۆرانییەكەش لە دەرەوەی كوردستان وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی ڕێگا بەرزنجییە.