بەمەبەستی بونی پەیوەندییەكی سێكسی سەركەوتوو لە نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا پسپۆڕەكان چەندین ئامۆژگاریان پێشكەش كردووە.
بەڕای پسپۆڕەكان پێویستە پێش ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی هەردوو ڕەگەز لە پێنج شت نزیك نەبنەوە، چونكە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكەیان دەبێت، ئەوانەش بریتین لە:
1- میزكردن؛ ئەو كردارە پێش پەیوەندی سێكسی ڕەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە هەوكردن لە بۆرییەكانی میزەڕۆدا.
2- نەخواردنی دەمانە پزیشكییەكان؛ خواردنی دەرمانی پزیشكی پێش سێكس كردن ڕەنگە كاریگەری لەسەر گەدە هەبێت، ئەمەش كاریگەری لەسەر پەیوەندی سێكسی دەبێت.
3- زۆر خواردنەوەی ماددە كهولییەكان؛ گەر ماددە كهولییەكان زیاد لە بڕی پێویست بخورێتەوە كاریگەری لەسەر پەیوەندی سێكسی دەبێت، هەروەها گەشتن بە ئۆرگایزم دوادەخات.
4- كۆندۆمی نەگونجاو؛ پێویستە ئەو كۆندۆمەی بەكاردەهێنرێت قەبارەی لەگەڵ ئەندامی نێرینە گونجاو بێت و گەورە و بچوكی كۆندۆمەكە، پەیوەندی سێكسی توشی چەند كێشەیەك دەكات.
5- لابردنی موو؛ گەر مووی لەش ڕاستەوخۆ بەر لە ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی لاببرێت، ئەوا ئەگەری گواستنەوەی چەند نەخۆشییەك زیاد دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو برین و ڕوشاوییەی لەكاتی لابردنی موودا لەسەر جەستە دروست دەبێت.