پزیشكانی ئەمەریكی یەكەمین نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامی زاوزێ پیاویان لە نەخۆشخانەی بۆستۆن بەسەركەوتوویی لەو وڵاتە ئەنجامدا.
تۆمس مەنینگ، نەخۆشی تەمەن 64 ساڵ كە سێ ساڵ لەوەپێش بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ئەندامی نێرینەی بڕدرابووەوە، سێیەمین پیاوی جیهانە كە ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەنجام دراوەو ئەندامێكی نێرینەی بۆ چێنراوەتەوە.
پزیشكان چاوەڕوان دەكەن لەچەند مانگی داهاتوو میز كردن چالاكی سێكسی مەنینگ بۆ دۆخی سروشتی بگەڕێتەوە.
ئەم نەشتەرگەرییە ماوەی زیاتر لە 15 كاتژمێری خایاند كە تێیدا 50 پزیشك پسپۆڕ جیاجیا كاریان تێیدا كرد.
یەكەمین نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامی نێرینەی پیاوان ساڵی رابردو لە ئەفریقای باشور ئەنجام دراوەو ئێستا ئەو پیاوە خاوەنی منداڵە.