وێنە.. كارمەندێكی فرۆكە میسرییەكە چۆنێتی مردنی خۆی پێشبینی كردبوو

كارمەندێكی فرۆكە میسرییەكە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كەوتەخوارەوە، لە فەیسبوكی خۆی پێشبینی ئەوەی كردبوو كە بەو شێوەیە دەمرێت.

"سەمەر" لە رۆژی 26ی سێپتەمبر، وێنەیەكی لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك دانابوو كە ژنێك جانتایەكی بەدەستەو لە ئاوەكانی زەریا بەرەو كەنارەكان دەڕوات‌و لە پشت سەریەوە فرۆكەیەك ئاگری گرتووە‌و دەكەوێتە نێو ئاوەكەوە. سەمەر بە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیە بە دۆست‌و هاوڕێكانی وتبوو بەو شێوەیە دەمرێت.

سەرلەبەیانی پێنجشەممەی رابردوو فرۆكەیەكی میسری بە 66 سەرنشینەوە لە ئاوەكانی یونان كەوتە خوارەوە‌و سەرجەم سەرنشینەكانی كوژران.









PM:12:21:21/05/2016