ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نەجوا كەرەم كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە و تێیدا بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت.
نەجوا كەرەم لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (دنی یا دنا) بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرەهەمێتی و لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمیشدا كلیپەكەی سەركەوتنێكی زۆری بەدەست هێناوە و زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە.
لە كلیپەكەدا نەجوا بە چەند ستایلێكی جیاواز و سەنجڕاكێشەوە دەردەكەوێت و هەوادارانیشی سەرسامی خۆیان بە جوانییەكەی دەربڕیوە كە لەگەڵ ئەوە لە 50 ساڵی نزیك دەبێتەوە بەڵام پارێزگاری لە ڕوخساری كردووە.