كچێكی خەڵكی سلێمانی بەشاجوانی یەكێك لەویلایەتەكای ئەمریكا هەڵدەبژێردرێت.
ژاڵە عادل تۆفیقی تەمەن 25 ساڵ كە كوردێكی باشوری كوردستانە و خەڵی سلێمانییە بەشاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا دیاریكرا.
ژاڵە لەتەمەنی نۆ ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی چووەتە ئەمریكا و لەتەمەنی 21 ساڵی زانكۆی تەواو كردوە، ئێستا لەسەنتەرێككی تایبەت بە نەخۆشی شێرچەنجە كار دەكات.
لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كالیفۆڕنیا 12 كچ كە خەڵكی وڵاتانی (عێراق، ئێران، فەلەستین، ئەفغانستان، میسر، لبنان) بوون بەشداریان كردووە ژاڵە توانیوێتی ببێتە براوە و تاجی شاجوانی لەسەر بكات.