سەمیرە سەعید سه‌مایه‌کی سه‌رنجڕاکێشده‌کات

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب سەمیرە سەعید كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە و بە دەركەوتنەكەی هەمووان سەرسام دەكات.

سەمیرە سەعید لە نوێترین كاریدا كلیپی گۆرانی (محصلش حاجة) بڵاودەكاتەوە كە یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبومی (عایزە اعیش) و ماوەیەك پێش ئێستا بڵاوی كردەوە و سەركەوتنێكی زۆری لە وڵاتانی عەرەبی بەدەست هێنا.

كلیپەكەی سەمیرە لە وڵاتی سربیا وێنەگیراوە و لەماوەیەكی كەمدا سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێناوە كەسانێكی زۆر بینەری كلیپەكە بوون.

ئەو كەسانەی كلیپەكەیان بینیوە سەرسامی خۆیان بە دەركەوتنەكەی دەربڕیوە كە لەگەڵ ئەوەی لە 60 ساڵی تەمەنی نزیك دەبێت بەڵام هەر بەجوانی سەرنجڕاكێشی ماوەتەوە.

سەمیرە سەعید ساڵی 1958 لە مەراكیش لەدایك بووە ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییەوە و خاوەنی 54 ئەلبوم و 500 گۆرانییە.



PM:02:28:23/05/2016