ڤیدیۆ...ببینە ئێرانییەكان لە كاندا چییان كردووە

دوای چەند ڕۆژێك لە بەڕێوەچونی كارەكانی خولی 69هەمینی فیستڤاڵی كان، خەڵاتەكان دابەشكران.

لە مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی كاندا چەندین ئەكتەر و بەرهەمی سینەمای خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتونیان پێبەخشرا و ئێرانییەكانیش بە بردنەوەی دوو خەڵات هەمووانیان سەرسامكرد.

خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە دەرهێنەری ئێرانی ئەسغەر فەرهادی بۆ كارەكانی لە فیلمی  (The Salesman).

خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو بەخشرایە ئەستێرەی ئێرانی شەهاب حوسێنی، ئەمەش بەهۆی ڕۆڵەكەی لە فیلمی (The Salesman).

باشترین خانمە ئەكتەر كە لە كاندا دیاری كرا بریتی بوو لە جاكلین هوزێی خانمە هونەرمەندی فلپینی بۆ (Ma‌ Rosa).

خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ درایە ئەندریا ئارنۆڵد دەرهێنەری فیلمی (American honey).

خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتونی بۆ باشترین دەرهێنەر درایە دوو دەرهێنەر بۆ دوو فیلمی جیاواز ئەوانیش ئۆلیڤەر ئەسایس لە فیلمی پێرسناڵ شۆپەر(personal shopper ) هەروەها كریستیان مۆنجیۆ  فیلمی گراجوەیشن (Graduation).



PM:02:59:24/05/2016