بەشێكی زۆری ژنان ڕۆژانە جانتای قورس هەڵدەگرن، بەڵام پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێنوایە هڵگرتنی ئەو جانتایانە چەندین زیانی تەندروستی هەیە.
توێژینەوەكان سەلماندویانە هەڵگرتنی جانتای قورس دەبێتە هۆی دروستبونی ئازار لە شان و پشت و ملدا، هەروەها گەر كێشی جانتاكە چەند كیلۆگرامێك بێت ئەوا هاوسەنگی جەستەی تێكدەدات.
پسپۆڕەكان داوا لە ژنان دەكەن لەكاتی چونە دەرەوە جانتای بچوك و سوك هەڵبگلان و كەلوپەلی زۆریشی تێنەكەن، بۆ ئەوەی لەو زیانانە بەدووربن.