چاوەڕوان نەکراو: ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەم یانەیە ڕێکەوتووە
لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە خافێڕ ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بە دزیەوە لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس کەوتۆتە ڕێکەوتنی سەرەتایی و گفتۆگۆکانی لەگەڵ ئەو یانەیە دەست پێکردووە.
هەروەها ئەلێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆسیش سەرسامە بەو یاریزانەو دەیەوێت پەلکێشی تۆرینۆی بکات لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای دەکات یانەی بەرشەلۆنە ئاگاداری ئەم ڕێکەوتنە نیەو ئەو یاریزانە بە نهێنی قسەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە کردووە.
spee
PM:08:01:25/05/2016