ڤیدیۆ...مارێك دەیدات بە ئەندامی نێرینەی پیاوێكەوە

لە ڕووداوێكی دەگمەندا پیاوێك لەكاتی چونە تەوالێت مارێكی گەورە دەیدات بە ئەندامی نێرینەیەوە.

پیاوێكی تایلەندی لەكاتی چونی بۆ تەوالێت توشی ڕووداوێكی سەیر دەبێت و مارێكی چوار مەتری دەیدات بە چوكییەوە دوای ڕووداوەكەش بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت.

ئەو پیاوە كە تەمەنی 38 ساڵە بە زەحمەتێكی زۆر خۆی لە مارەكە ڕزگاری دەكات و دواتر لەڕێی پەتێكەوە دەیبەستێتەوە بە دەرگای تەوالێتەكەیانەوە، پاشان لەلایەن تیمێكەوە مارەكە لە لە زێرابەكە دەردەهێنرێت.

ئەو پیاوە باس لەوە دەكات كە زۆر ترساوە لەوەی ئەندامی نێرینەی لەدەست بدات، بۆیە هەولێكی زۆری داوە تا لە دەمی مارەكە ڕزگاری كردووە و بەهۆی ڕووداوەكەشەوەوە خوێنێكی زۆری لێڕۆشتووە.



PM:01:57:26/05/2016