خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لەنجە عەلی بەرهەمی شینی خۆشەویستی بڵاودەكاتەوە.
لەنجە عەلی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی شینی خۆشەویستی بڵاودەكاتەوە و پێشكەشی ڕۆحی ڕۆژە جەباری خوشكی دەكات كە ماوەیەك پێش ئێستا لە ڕووداوێكدا لە دەریاچەی دووكان خنكا.
گۆرانییە نوێكەی لەنجە لە ئاواز و تێكستی نەوژین محەمەدە و سەرپەرشتی بەرهەم و دابەشكردنی مۆسیقا ئەرژەنگی سەیفی زادەیە، ئەو هونەرمەندانەش ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە سەرقاڵی كاركردنن لە گۆرانییەكەدا.
گۆرانییەكە لە چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە و لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بینەرێكی زۆری هەبووە.