حەمید عوسمان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە كلیپێكی نوێ بۆ گۆرانی ژیان جوانترە بڵاودەكاتەوە.
گۆرانییەكە لە ئاواز و تێكستی ئاریۆس حەمە سەعیدە و كلیپی گۆرانییەكەش لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی وێنە گیراوە و زیاتر لە 150 كەس وەك كارەكتەر بەشداریان تێدا كردووە، كاری دەرهێنانی بەرهەمەكەش لەلایەن بڕیار فەتاحەوە ئەنجامدراوە.
حەمید عوسمان لە پەیامێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرهەمهێنانی ئەو گۆرانییە ئامانجێكی تایبەتی لە پشتەوەیە ئەویش زیاد بوون پەرەسەندنی خۆشەویستییە لەنێوان تاكەكاندا.