ئۆركێسترای كوردستان لە هەولێر كۆنسێرتێكی میوزیكی كلاسیك وگۆرانی و میوزیكی كوردی سازدەكەن.
وەك دەست خۆشییەك بۆ كونسوڵ و دبلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستانن، هاوكات كەسایەتی و رێكخراوە بیانییەكان و ئەو وڵاتانەی هاوكاریان بۆ پێشمەرگە ناردووە، ئۆركێسترای كوردستان لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگە كۆنسێرتێك سازدەكەن.
كۆنسێرتەكە لەلایەن 35 ژەنیاری ئۆركێسترای كوردستان ئەنجام دەدرێت و ماوەیەكی دوو مانگیشە ژەنیارەكان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ كارەكە كە لە هۆڵی سەعد عەدوڵا بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ئەو ڕیكلامەی كارەكە كراوە، بردنی منداڵی خوار تەمەن 10 ساڵی قەدەغەیە و دەبێت ئەو كەسانەش كە دەچن جلی فەرمیان لەبەردا بێت.