ڤیدیۆ...ببینە ماهیر زەین و مستەفا چیچلی پێکەوە چییان کردووە

هەردوو هونەرمەندی ناسراو ماهیر زەین و مستەفا چیچلی كلیپێكی نوێ بڵاودەكەنەوە.

ماهیر زەین لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب كلیپی گۆرانی (O Sensin Ki) بڵاودەكاتەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەستێرەی ناسراوی توركی مستەفا چیچلی تۆماریان كردووە و بەسەر پێغەمبەر ئیسلام (د.خ.) وتویانە.

زەین ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو گۆرانییە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومە نوێكەی كە لەئێستادا لە ئەستەموبوڵ كاری لەسەر دەكات و لە پێنج تراك پێكهاتووە و سەرجەمی گۆرانییەكانیش بە زمانی توركین و لە ئاوازی میوزسیانی توركی ئەحمەد كۆرتیشە.



PM:05:25:22/06/2016