بزانە شەربەتی پرتەقاڵ چی لە ڕۆژوەوان دەكات

بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ لە مانگی ڕەمەزاندا سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانە لەسەر شەربەتی پرتەقاڵ ئەنجامدراوە دەركەوتووە ئەو شەربەتە بەسودە بۆ دڵ و فشاری خوێن دادەبەزێنێت، بە تایبەت دوای ئەو بڕە خۆراكەی لە بەربانگدا دەخورێت كە ئەگەری بەرزبونەوەی فشاری خوێن زۆرە.

بونی چەندین ماددەی سود بەخش لە پێكهاتەكەی ئەم شەربەتەشدا، یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات و ڕێگرە لە تینوێتی هەروەها لەش چالاك دەكات و ئەگەر لە پێش نان خواردنیشدا بخورێتەی ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.



PM:01:30:25/06/2016