سودەكانی قارچك لە ڕەمەزاندا

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی خواردنی قارچك لە ڕەمەزاندا سودێكی زۆری بۆ لەشی ڕۆژوەوان هەیە.

پسپۆڕە خۆراكیەكان داوا لە ڕۆژوەوانان دەكەن لە ژەمی بەربانگ و پارشێودا گرنگی بە خواردنی قارچك بدەن  جا بەشێوەی زەڵاتە بێت یاخود سوپ، یان ئامادەكردنی بە هەر جۆرێكی دیكە.

بەڕای پسپۆڕەكان خواردنی قارچك ڕێگری لە كەم خوێنی و خەستبونەوەی خوێن دەگرێت و چالاكیەكانی لەش زیاتر دەكات و وزە و توانایەكی زۆر بە ماسولكەكانی لەش دەبەخشێت ئەمە جگە لەوەی یارمەتی رێكخستنی لێدانەكانی دڵ دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.



PM:02:56:26/06/2016