بزانە جگەرەكێشان لە بەربانگدا چیت لێدەكات

بە ڕای پسپۆڕانی تەندروستی جگەرە كێشان لە ڕەمەزاندا زیانەكانی زیاترە، بەراورد بە كاتەكانی دیكە.

پزیشكەكان ئاشكرای دەكەن كە كێشانی جگەرەیەك پێش خواردنی ژەمی بەربانگ و ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژوو شكاندن، زیانی 10 جگەرەی هەیە كە لە كاتی دیكەدا دەكێشرێت، ئەویش بەهۆی بەتاڵی گەدەی مرۆڤ و نەخواردنی هیچ جۆرە خۆراكێك.

جگەرە كێشان لەو كاتانەدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ هەروەها جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی شێرپەنجە و چەندین كێشەی تەندروستی دیكە زیاد دەكات، هەروەها فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر جگەرەكێشان ئەنجامدراوە، دەركەوتووە مانگی ڕەمەزان دەرفەتێكی باشە بۆ وازهێنان لە جگەرە، چونكە لەو مانگەدا بۆ ماوەیەكی جگەرە ناكێشترێت و ئەو كەسە دەتوانێت خۆی لەسەر ئەو بارە ڕابهێنێت. 



PM:02:35:27/06/2016