ترشەڵۆكی گەدە یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی كە هەندێ كەس لە ڕەمەزاندا توشی دەبن ترشەڵۆكی گەدەیە، پسپۆڕانی تەندروستیش چەند هۆكارێكی ئەو حاڵەتەیان دیاری كردووە.
بەڕای پسپۆڕەكان ئەو كەسانەی لە ڕەمەزاندا توشی ترشەڵۆكی گەدە دەبن، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر خواردنی خۆراكی چەور هەروەها بە پەلە نان خواردن، هەندێ جاریش بە هۆی شێوازی دانیشتن یاخود خەوتن دوای نان خواردن مرۆڤ توشی ئەو حاڵەتە دەبێت.
بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە ئەو كەسانەی توشی ئەو حاڵەتە دەبن دەتوانن بە چەند شێوەیەك خۆیان چارەسەر بكەن، ئەوانیش بریتین لە خواردنەوەی شیر هەروەها خواردنەوەی بڕێكی زۆر بڕێكی زۆری ئاو هەروەها خواردنی خەیار و هەنار چارەسەری ئەو كێشەیە دەكەن.