بەشێكی ئەو كەسانەی لەم مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن، هەندێ كات توڕ دەبن، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستییش ئەوە چەند هۆكارێكی هەیە.
بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر كاریگەرییەكانی ڕۆژوو ئەنجامدراوە دەركەوتووە لەكاتی بەڕۆژووبوندا دەردانی هۆرمۆنێك لە لەشی مرۆڤدا زیاد دەكات كە دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسلوكە و خانە دەمارییەكانی مێشك ئەمەش وادەكات كەسی ڕۆژوەوان هەست بە نائارامی دەكات بكات و بەهەندێ شتی ئاسایی دەوروبەری بێزار و توڕەبێت.
یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی توڕەبوون برسێتی و نەخواردنی خۆراك بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، هەروەها نەخواردنەوەی شلەمەنیەكان و هەست كردن بە تینوێتی.
یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی توڕەبوونی ڕۆژوەوان بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بەتینی تیشكی خۆر، بە تایبەت لەڕئێستادا كە مانگی ڕەمەزان لە وەرزی هاویندایە و كەسی ڕۆژوەوان بۆ ماوەی زیاتر لە 16 كاتژمێر لە كەشێكی گەرمدا بەڕۆژوو دەبێت.