ڕۆژوو چ كاریگەرییەكی لەسەر گورچیلەكان هەیە؟

زۆرن ئەو كەسانەی كە بە دەست نەخۆشیەكانی گورچیلەوە دەناڵێن، ئەو كەسانە لە كاتی ڕەمەزاندا بە ڕۆژوو دەبن بەهۆی نەخواردنەوەی ئاوەوە كێشەكانیان زیاتر دەبێت.

ئەو كەسانەی كێشەی بەردی گورچیلەیان هەیە پێویستە لەسەر ڕای پزیشكی پسپۆڕ بەڕۆژبن، چونكە ڕەنگە نەخواردنەوەی ئاو بۆ لەكاتی بەڕۆژووبوندا كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیان هەیە، پێویستیشە ئەو كەسانەی رمل و بەردیان هەیە خواردنی گۆشتی سور و چەوری و شیرمەنیەكان كەمبكەنەوە.

ئەو كەسانەش كە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە، گەر پزیشكی پسپۆڕ ڕێیدا بەڕۆژوو بن ئەوا دەبێت لە كاتی بەڕۆژوو بوندا دوور بكەونەوە لە خواردنی مۆز و تەماتە و پەتاتە و خورما هەروەها خواردنی خۆراكە سوێرەكان كەمبكەنەوە.



PM:03:52:30/06/2016