ڤیدیۆ...ببینە سامی یوسف دوای بڵاوكردنەوەی كلیپە كوردییەكە چی كردووە

هونەرمەندی ناسراوی جیهانی سامی یوسف كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.

دوای بڵاوكردنەوەی كلیپی گۆرانی (یارسول الله) بە زمانی كوردی، سامی یوسف كلیپی گۆرانییەك بە هەمان ناوەوە بە زمانی عەرەبی بڵاودەكاتەوە و سەركەوتنێكی گەورە بەدەست دەهێنێت.

گۆرانی (یارسول الله) یەكێكە لە تراكەكانی دواین ئەلبومی سامی یوسف كە بە هەرچوار زمانی كوردی و عەرەبی و فارسی و توركی وتویەتی، بەڵام تەنها كلیپی بۆ گۆرانییە كوردی و عەرەبییەكە كردووە، وێنەگرتنی كلیپەكەش لە شانشینی عومان بووە.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستاش ئەو هونەرمەندە كلیپە كوردییەكەی بڵاوكردەوە كە لە كوردستاندا دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوو، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبیش بینەرێكی زۆری بۆ خۆی كركردەوە.



PM:03:54:30/06/2016