ڤیدیۆ...ببینن ئەستێرە ناسراوەكەی عێراق چی كردووە

هونەرمەندی ناسراوی عێراقی قاسم سوڵتان كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.

قاسم سوڵتان لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانییەكی حرامات بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی و لە ئاواز و هۆنراوەی مەحمود ئەلیاسە و عەسمان عەبود كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە، كلیپی گۆرانییەكەش لە لوبنان وێنەگیراوە و ئەفئەت بەدر كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

قاسم سوڵتان ساڵی 1968 لە بەغداد لەدایك بووە و ساڵی 1993 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوم و كلیپ و گۆرانی سینگلە و بە یەكێك لە ناسراوترین هونەرمەندەكانی عێراق دادەنرێت.





PM:02:17:18/07/2016