ڤیدیۆ...هێرشەكەی فەرەنسا ئەم بەزمەشی نایەوە

بەهۆی هێرشە تیرۆرستییەكەی شاری نیسی باشوری فەرەنسا، نمایشی فیلمی Bastille Day دوادەخرێت.

فیلمی Bastille Day كە بەرهەمێكی نوێی سینەماییە، بڕیاربوو لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە لەسەر شاشەی سینەماكانی فەرەنسا نمایش بكرێت، بەڵام وەك ڕێزلێنانێك بۆ قوربانیانی ڕووداوەكانی 14ی مانگ لە شاری نیس، نمایشكردنی فیلمەكە بۆ ماوەیەك دوابخرێت.

جگە لە فەرنسا فیلمەكە بە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا دوادەخرێت، ئەمەش وادەكات كەسانێكی زۆر بە تامەزۆرییەكی زیاترەوە چاوەڕێی نمایشی فیلمەكە بن، بەڵام چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپی لەكاتی خۆیدا نمایش دەكرێت و پێشبینی سەركەوتنێكی زۆری بۆ دەكرێت.

فیلمی Bastille Day باس لە هەوڵەكانی ئەندامێكی دەزگای هەواڵگیری دەكات بۆ ڕێگری كردن لە هێرشێكی تیرۆرستی كە پلانی بۆ دانراوە تا لەڕۆژی جەژنی نیشتمانی فەرەنسادا لە پاریس ئەنجام بدرێت.



PM:01:51:19/07/2016