ڤیدیۆ...ببینە كچە دەنگ خۆشەكەی گەردەلول چی كردووە؟

خانمە هونەرمەند یەریڤان نورەدین كلیپی گۆرانی یەكەم گۆرانی بڵاودەكاتەوە.

یەریڤان نورەدین لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی نەچوو بڵاودەكاتەوە كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی حیشمەتی لوڕ نەژاد بەشێوەزار كەلهوڕی.

كاری میوزیكی بەرهەمەكە لەلایەن نزار زێوێیەوە ئەنجامدراوە و كلیپەكەش لە كوردستان وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی دلێر عومەرە.

ئەو خانمە پێشتر لە بەشی سێهەمی درامای گەردەلول بەشداری كرد و دوای ئەوەی لە دراماكەدا گۆرانی وتەوە دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و كەسانێكی زۆر بە گۆرانییەكەی سەرسام بوون.

یەریڤان نورەدین ئێستا خوێندكاری بەشی میوزیكی كۆڵیژی هونەر لە زانكۆی سلێمانی و ماوەی چەند ساڵێكیشە ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە و زیاتر وەك ژەنیاری ئامێری ساز دەركەوتووە.



PM:01:48:24/07/2016