بزانە تەنیای پیاوان توشی چی دەكات؟

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەریدەخات ئەو پیاوانەی بە تەنیان و پەیوەندی كۆمەڵایەتیان لەگەڵ هاوڕێ و كەسوكاریاندا كەمە، ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشییەكان زیاترە.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە گەشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو پیاوانەی پەیوەندی كۆمەڵایەتیان كەمە و زیاتر حەز بە تەنیایی دەكەن، ڕێژەی چوار جۆر ماددەی ناو خوێنیان بەهۆی هەوكردنەوە زیاد دەكات، بەمەش ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی دڵ زیاد دەبێت.

توێژەرەكان باسیان لەوە كردووە كە هاوسەری ژیان كاریگەری لەسەر تەندروستی دەبێت بۆیە واباشترە مرۆڤ هاوبەشی ژیانی هەبێت بۆ ئەوەی تەندروستییەكی باشی هەبێت.



PM:01:02:26/07/2016