هونەرمەندی لاو شاباز زەمانی لە نوێترین كاریدا كلیپی گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
شاباز زەمانی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی لەیادت چوو بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی خۆیەتی و هەروەها میلۆدی و كاری دابەشكردنی گۆرانییەكەش لەلایەن ئەفشین شوكرییەوە دانراوە و كلیپی گۆرانییەكەش لە كوردستان وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی ڕێباز گەلەرییە.