ڤیدیۆ...لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دزێك دەستگیر دەكرێت

پۆلیسی ئوستورالی دزیك لەبەردەم پەخشی ڕاستەوخۆی كەناڵێكدا دەستگیر دەكات.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە،  دەردەكەوێت كە پۆلیسی ئوستورالیا لەبەردەم پەخشی ڕاستەوخۆی كەناڵی 10ی ئەو وڵاتە دزیك دەستگیر دەكات كە لە هەوڵی بڕینی دوكانێكدا بووە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە لەكاتێكدا جاید كۆتێكی پەیامنێری كەناڵەكە سەرقاڵی گەیاندنی هەواڵی زانیارییەكان بووە، دزەكە لە پشتییەوە دەستگیر كراوە، بینەرانیش ڕاستەوخۆ ئەو دیمەنەیان بینیوە.



PM:01:03:27/07/2016