ئاگادار بن.. مەترسییەک بۆسەر تەندروستی خانمان

ناوەندەکانی توێژینەوەی مەترسی توشبوونیان بە شەش نەخۆشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی لە پێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرزەوە توشی ئافرەتان دەبێت.


ئەگەرچی پێڵاوی پاژنە بەرز یەکەمجار لەلایەن پایاوانەوە لە سەدەی یانزەدا بەکار هێنراوە بۆ ئەوەی بتوانن پیاوانی چینی پلە بەر بە ئاسانی بچنە سەر پشتی ئەسپەکانیان بەڵام لە ئێستادا تەنها خانمان بەکاری دەهێنن.


ناوەندەکانی توێژینەوە شەش مەترسیان ئاشکرا کردووە کە بەهۆی ئەو پێڵاوەوە توشی خانمان دەبێت


١-دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە فرمانی بڕبڕەی پشتدا بەهۆی ئەوەی ھۆکارێکە بۆ دابەشبوونی کێش بە شێوازێکی ناتەندروست.

٢-جەستەی خانمان بە شێوەیەکی گشتی چەماوە یاخود کەوانەیە، لەکاتی لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرزدا ئەم چەمانەوەیە یان کەوانەیە زیاد دەکات،ئەمەش دەبێتە هۆی کڕانی کڕکڕاکەگان.

٣- لە کاتی دووگیانیدا زیان بە منداڵەکەت دەگەیەنێت

٤-دەبێتە هۆی دروستبوونی بالوکە لە قاچدا.

٥-دەبێتە ھۆی سوتانەوەی پەنجەکانی قاچ .

٦-ھۆکارێکە بۆ شکان و لەجێچون و نەمانی ھاوسەنگی.



PM:03:36:28/07/2016