ڤیدیۆ.. ئەبوسن لەگەڵ دوو کچی دیکەدا قسە دەکات
ئەبوو سن کە بە ڤیدیۆکانی لەگەڵ کریستینای ئەمریکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵکردووە، ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکرایەوە کە لەگەڵ دوو کچی عەرەبدایە و وەک خۆی باسی لێ دەکات ئەو کارانە تەنها بۆ پێکەنین دەکات.
لەم ڤیدیۆ نوێیەدا ئەبوو سن لەگەڵ دوو کچدا قسە دەکات کە عەرەبن و پەچەیان داوە بە دەموچاویاندا و تەنها چاویان دیارە.
لە ڤیدیۆکەیدا لەگەڵ کریستینا ئەبوو سن كێشه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له تێگه‌یاندنی كریستینا و نازانێت به زمانی ئینگلیزی قسه بكات، زۆرجار ده‌بڕینه‌كانی ئه‌م هه‌رزه‌كاره بینه‌ر ده‌خاته پێكه‌نین.
دوای ئەوەی کە ئەبو سن بە شێوازێکی سەیر بەهۆی نەزانینی زمانی ئینگلیزییەوە دوای هاوسەرگیری لە کچێکی ئەمریکی دەکات بە ناوی کرستینا، بەڵام دوای ئەوەی کە زانی کرستینا هاوڕەگەزبازە پێدەچێت ئێستا وازی لیهێنابێت، بۆیە لەدواین دەرکەوتنی قسە لەگەڵ دووکچانی سعودی دەکات.
لە نوێترین دەرکەوتنی ئەبوسن گفتووگۆی دڵدارانە لەگەڵ دوو کچ دەکات، پاش ئەوەی کە دووکچەکە دوای گۆرانی لێدەکەن ئەویش گۆرانیان بۆ دەڵێت
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دیكه‌شدا كریستینا، ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره ئه‌مریكییه شۆخه‌ی كه گه‌نجانی عه‌ره‌بی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، به وتنی راستییه‌كه، دڵی چه‌ند گه‌نجێكی سعودیی شكاند و تووشی شۆكی كردن، ئه‌مجاره كریستینا له‌گه‌ڵ سێ گه‌نجی سعودی قسه ده‌كات و یه‌كێك له گه‌نجه‌كان پێی ده‌ڵێت: "سه‌رسامم پێت و خۆشم ده‌وێیت"، وه‌ڵامی كریستینا گه‌نجه‌كانی تووشی شۆك كرد و پێی وتن: "من هاوڕه‌گه‌زبازم، حه‌زم له كچه و كوڕم ناوێت."
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیکەدا ئەبوسن دەڵێت "ته‌نها ئامانجم ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی بخه‌مه پێكه‌نین و به‌دوای ناو و ناوبانگدا ناگه‌ڕێم".
سەرەتای چیرۆکەکە
كریستینا و ئەبوسن ئەو كچە ئەمەریكی و كوڕە سعودییەن کە ماوەیەکە ڤیدیۆکانیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە
كریستینا كرۆكت كچێكی ئەمەریكیە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا و تەمەنی 21 ساڵە، بەپێی پۆستێك كە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێ بەهۆی ئەبوسنەوە چەندین ملیۆن فۆڵۆوەری لە میسر و وڵاتانی تری عەرەبی پەیداكردووە و ئێستە بووەتە كەسایەتییەكی ناودار.
بە گوێرەی زانیارییەکان كریستینا هیچ پەیوەندییەكی خۆشەویستی لەگەڵ ئەبوسن نییە، بەڵكو تەنها بۆ گاڵتەپێكردن، هەروەها بۆ پەیداكردنی ناوبانگ قسە لەگەڵ ئەبوسن دەكات، ماڵپەڕەكە بەڵگەی بەوە هێناوەتەوە كە پێشتر كریستینا لەگەڵ چەند گەنجێكی تری عەرەبیش هەمان گفتوگۆی گاڵتەئامێزی ڤیدیۆیی ئەنجام داوە.
هەرچی ئەبوسنی هەرزەكاریشە، كە بەگوتەی خۆی تەمەنی 19 ساڵە، حاڵی ئەو لە كریستینا باشتر نییە، ئاخر ئەویش بەم دواییە چەند گفتوگۆیەكی ڤیدیۆیی لەگەڵ كچانی سعودی بڵاوكردووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەواندا بەزمانێكی رەوان قسە دەكات
AM:10:35:30/07/2016